English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا هاوردەکردنی بەرهەمی چینی قەدەغە دەکات
کرێکارانی کارگەیەکی چینی/ئەرشیڤ
2022-09-14 [04:58 AM]

ZNA - هەولێر


ڤالدس دۆمبرۆڤیسکس کۆمیسیاری بازرگانی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات ئەو کاڵایانەی کە بەهۆی کرێکاری زۆرملێوە بەرهەم دەهێنرێن، هاوردەکردنیان قەدەغە بکات. کۆمیساریای بارزارگانیی ئەورووپا بە تایبەت ناو چینی نەهێناوە، بەڵام بە پێی بڕیارەکە ئەو کاڵا چینیانەی بە کرێکاری زۆرەملێ لە لایەن ئیگورەکانی هەرێمی ژین جیانگ دروستکراون، هاوردەکردنیان بۆ ئەوروپا رادەگیرێت. بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی کرێکارانی نێودەوڵەتی، لە جیهاندا ژمارەی ئەو کەسانەی بە زۆرەمڵی ناچار بە کارکردن دەکرێن، دەگاتە ٢٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس. هەروەها وەزارەتی کاری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە ئیگور و پێکهاتە موسڵمانەکانی چین، لە کارگەکانی ئەو وڵاتە بە زۆرەملێ کاریان پێدەکرێت.



ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad