English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا داوای راگرتنی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەکات
2022-09-14 [05:57 AM]

ZNA - هەولێر


ئەڵمانیا داوا لە ئازەربیجان و ئەرمەنستان دەکات دەستبەجێ هێرشەکانیان لەدژی یەکتر رابگرن. ئەڵمانیا رایگەیاندووە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەم دوو وڵاتە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات. لە هەمان کاتدا حکومەتی ئازربایجان رایگەیاندووە ئامادەیە تەرمی ئەو ١٠٠ سەربازەی ئەرمەنستان رادەست بکاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون. ئەمەش لەکاتێکدایە ئەرمەنستان راگەیاندبوو ٤٩ سەربازیان لەم گەڕە نوێیەی شەڕدا ژیانیان لەدەستداوە. شەڕ و پێکدادان لە رۆژی سێشەممەوە دەستیان پێکردووەتەوە و سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست بە نێوەندگیریی مۆسکۆ و بانگەوازی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و رووسیا، رووبەڕووبوونەوەکان هەروا بەردەوامن بەردەوامن.



ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad