ZNA - هەولێر یاریێکی تری ئەمشەودا و لە کۆمەڵەی هەشتەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رووبەڕروی یانەی ماکابی حەیفای ئیسرائیلی بوەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش لە سوودی پاریس کۆتاییهات کاتێک یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 24 دا خاوەن یاریگا گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان جارون چێری تۆمارکرد، بەڵام لە خولەكی 37 مێسی بە تۆمارکردنی گۆڵێک وەڵامی خاوەن یاریگای دایەوە.
لە تایمی دووەمدا پاریس بەو ئەنجامە ڕازی نەبوو، تاکو توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 69 و 88 دا لەڕێگای هەریەکە لە کیلیان مباپێ و نەیمار تۆماربکات و سێ خاڵی تر کۆبکاتەوە.
لە یاریەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی میوانداری بەنفیکای پورتوگالی کرد،
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە لەنێو خاک و هاندەرانی تووشی شکست هات بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ .
پاریس بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتوە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەنفیکای دووەم، یۆڤانتۆس هیچ خاڵێکی نییە و لە پلەی سێیەمدایە.
ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە |