English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمساڵدا نزیکەی 4 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
2022-09-15 [08:52 AM]

ZNA:هەولێر


حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 85٪ یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.

دوێنێ (14ی ئەیلوولی 2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی دەستەی گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە له‌ ڕێكه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌م تا 1ی ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشدراوە، 85٪ی گەشتیارەکان، لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون و 15٪کەی دیکەشیان، گەشتیاری بیانی بوون، کاریش بۆ ئەوە دەکرێت، کە پرۆژەی گەشتیاری زیاتر و جۆراوجۆر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن،‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری و چالاکی جۆراوجۆری گەشتیارییان تێدا ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە شوێنەکانیش تایبەتن بە گەشتی زستانە و ئەو یاریانەی لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێن.

رۆژی 5ی حوزەیرانی 2022، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، راپۆرتێکی 17 خاڵی پێشکەشکرد بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، وەزارەتەکان هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار، لەو چوارچێوەیەشدا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه،‌ بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad