English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمساڵ سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
2022-09-15 [10:11 AM]

ZNA-هەولێر


 

 ڕاپۆرت  14/09/2022 - 18:08  شوان به‌رزنجی

ئەمساڵ سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

 

 

 

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 85٪ یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووانینێكی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ یه‌كێك له‌ كاره له‌ پێشینه‌كانی داناوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م سێكته‌ره‌ ده‌كات تا له‌ داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕووی داهاته‌وه‌ هه‌میش له‌ڕووی ناساندنی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت و ٨٥% ی گه‌شتیاران له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ هاتوون".

ئاشکراشی کردووە: "ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماری ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵ واتا له‌ ڕێكه‌وتی 1 ی كانوونی دووه‌می 2022 تاكو 1 ی ئابی 2022 به ‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه‌، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ دێن به‌ شێوه‌یه‌ك 85% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه‌ ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له‌ وڵاتانی دیكه‌وه‌ سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی 15% ی گه‌شتیارانن.

به‌رنامه‌و پلانی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕوونی کردووەتەوە، پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری دانراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوو له‌ ڕووی گه‌شتیارییه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 5 ی حوزه‌یرانی 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بوو له‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان و له ‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی 17 خاڵی پێشكه‌ش كرا، و دواتر تیشكخرایه‌ سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌رمه‌بنای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه‌ بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نموونه‌ دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتووری له‌ شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به‌ گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له‌ ڕێگا‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌م كه‌رته‌ ببووژێته‌وه‌.

نزیكه‌ی ٣ هه‌زار بنكه‌ و شوێنی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌
به‌ گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه‌ چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌مان هه‌یه‌ كه‌ گه‌شتیاره‌كان ڕوو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ساڵانه‌ ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad