English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەواڵێکی زۆر خۆش ڕاگه‌یه‌نرا دەربارەی كۆڕۆنا
2022-09-15 [11:26 AM]

ZNA:هەولێر


ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هه‌موو جیهان ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 تا ئێستا ملیۆنان كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: ئێستا جیهان له‌ هه‌موو كات نزیكتر بۆته‌وه‌ له‌ زاڵبوون و كۆتاهاتنی یه‌كجاری په‌تای كۆڤید 19.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌ی مردووانی په‌تاكه‌ بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه‌، له‌ ئاداری ساڵی 2020 تا ئێستا هیچ كات دۆخی ته‌ندروستی جیهان وه‌ك ئێستا باش نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتیشدا هۆشداری دا كه‌ پابه‌ند بن به‌ ڕێنماییه‌كان، چونكه‌ ئێستا كۆتایی كۆڕۆنا له‌ژێر ده‌ستانه‌‌.

ڕاشیگه‌یاند: دۆخی‌ ئێستای مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ كۆڕۆنا وه‌ك وه‌رزشوانێكی‌ به‌شداری ماڕاسۆنه‌‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی توانا و هێزه‌وه‌ ڕاده‌كات و كۆتاییه‌كه‌شی لێ دیاره‌، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات توندتر ڕأبكات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ خاڵكی كۆتایی، ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزشوانه‌ كۆتایی كۆڕۆنامان لێ دیاره‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ نه‌قۆزینه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی گۆڕاوی تر ده‌بینه‌وه‌ و مردنی زیاتری خۆشه‌ویستانمان ده‌بینین، بۆیه‌ داوای له‌ هه‌موو هاووڵاتییانی جیهان كرد ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و پابه‌ندی زیاتری ڕێنماییه‌كان بن بۆ ئه‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی كه‌ ماوه‌.

به‌گوێره‌ی نوێترین داتای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ری خستووه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 600 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی كۆڕۆنا بوون، ڕێژه‌ی مردنیش تا ئێستا بریتییه‌ له‌ 6.4 ملیۆن كه‌س.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad