English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوەیەکگرتووەکان: پێکدادانی سەربازی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریادا زیادیکردووە
2022-09-15 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە سووریا هۆشداری دا. بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا لە چەند بەرەیەکی سووریا، پێکدادانەکان فراوان و توندتربوونە.

بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە رۆژی چوارشەممە (14ـی ئەیلول) بڵاوبووەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پێکدادانی سەربازی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریادا، زیادیکردووە.

پاولۆ سێرجیۆ پینیرۆ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی نوێی کۆمیسیۆنەکەی، گوتی: سووریا ناتوانێ بەرگەی شەڕێکی فراوانی دیکە بگرێت، بەڵام بەپێی نیشانەکان رەنگە هاتنەئارای دۆخێکی لەو شێوەیە، دوور نەبێت.

ئەو، رۆژی 14ـی ئەیلول لە شاری جنێف، روو لە رۆژنامەنووسان گوتی: لە قۆناغێکدا وادیاربوو کە شەڕی سووریا بەتەواوی کۆتایی هاتووە، بەڵام بە پێی بەڵگەکانی راپۆرتەکەمان، دۆخەکە بەو شێوەیە نییە.

بە پێی لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، حالەتە ئاشکراکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە تەواوی سووریا، زیادیکردووە.

بە پێی راپۆرتەکە، بە هۆی زیاتربوونی شەڕی وشکانی و بۆردوومانی ئاسمانیی رۆژهەڵات و رۆژئاوای باشووری سووریا لەلایەن رووسیاوە، بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و رەوتی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی وەک خواردەمەنی و ئاوی خواردنەوە، تووشی کێشە بووە.

هانی میگالی، ئەندامی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، بە رۆژنامەنووسانی گوت: هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر پێگەی چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن سووری زیاتربووە و بە گشتی توندوتیژی زیاتر دەبیندرێت.

لە راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، هاتووە کە سوپای ئیسرائیل لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دەیان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی سووریا کردووە. یەک لەو هێرشانە، بۆردوومانی فرۆکەخانەی نێودەڵەتی دیمەشق بووە. بەپێی گوتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرشەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بوونەتە هۆی پەککەوتنی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی لە رێگەی فرۆکەخانەکەوه‌.

 

K24





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad