English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وزە پەلە دەکات
2022-09-15 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەڵمانیا دەڵێت پێدانی قەرز بەو کۆمپانیایانەی وزە زیاد دەکات کە مەترسی لە ناوچوونییان لەسەرە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازەوە، هاوکات یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک پێشنیاری ئامادە کردووە بۆ یارمەتیدانی ماڵ و پیشەسازییەکان تاوەکو خۆیان لەگەڵ ئەو قەیرانی وزەیەدا بگونجێنن کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا دروست بووە.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆمەڵێک پێشنیار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە ڕابگەیەنێت، لەوانەش کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی داهاتی ئەو وێستگانەی کە بە گاز کارناکەن. وەزیرانی وزەی ئەوروپا لە 30 ی مانگی نۆدا بۆ هەوڵدان بۆ ڕێکەوتن لەسەر پێشنیارەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن.

هاوکات لەلایەکی دیکەوە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بیر لە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەکاتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمپانیایانەی وزە کە کۆشش دەکەن بۆ دابینکردنی داواکارییەکان کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان کردووە، لە کاتێکدا کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی گازەوە لەلایەن ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز گوتی " بێگومان دەمانزانی، دەشزانین کە وەستانمان لە پاڵ ئۆکرانیادا دەرەنجامی دەبێت." هەروەها داوای کرد ئامادەکاری بکرێت بۆ زستانێکی سەخت و زیادکردنی هەوڵەکان بۆ پشت نەبەستن بە گازی ڕووسیا.

شۆڵز گوتی " با پێکەوە ئەم ئەرکە ئەنجام بدەین."

وەزیری دارایی ئەڵمانیا وتی وڵاتەکە دەیەوێت پێدانی قەرز بە کۆمپانیاکانی وزە زیاتر بکات، ئەوەش لە ڕێی بەکارهێنانی ئەو مۆڵەتانەی قەرزکردنەوە کە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا دراون بە کۆمپانیاکان، ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیاش دەڵێت بەهای قەرزەکە 67 ملیار یۆرۆیە.

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای ڤی ئێن جی ئەڵمانیا کە گەورەترین کۆمپانیای هاوردەکردنی گازی سروشتی ڕووسیایە، بووە یەکێکی دیکە لەو کۆمپانیایانەی کە داوای یارمەتی لە حکومەت کردووە تاوەکو بەردەوام بێت لە کارەکانی.

پێشبینی دەکرێت حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕەشنووسی یاسایەک پەسەند بکات کە پێدانی قەرز بە کۆمپانیاکانی وزە زیاتر دەکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad