English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا... هەشت كارمه‌ندی شاره‌وانی بەتۆمەتی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ پەکەکە دەستگیرکران
2022-09-15 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هەشت کارمەندی گەورەشارەوانیی مێرسین بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە دەستگیرکران.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژەتیرۆر لە ئاسایشی گشتیی مێرسین لە میانی بەرگرتن لە کردە و چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ناسنامەی ١٠ کەسیان دەست نیشان کرد کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت پڕوپاگەندەیان بۆ پەکەکە و کەجەکە کردووە و دەرکەوتووە کارمەندن لە گەورەشارەوانیی مێرسین.

تیمەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبەت هەڵمەتێکی هاوکاتیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا و هەشت لە تۆمەتبارەکان، دەستگیرکران.

هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کە لە ناونیشانەکانیاندا نەدۆزرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مێرسین لەبارەی هەڵمەتەکەوە، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "دەرکەوتووە هەشت لەو ١٠ تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون خزمی پلە یەکەی ئەو تیرۆریستانەن کە لە گوندەوارەکان چالاکییان بۆ رێکخراوەکە ئەنجامداوە و لە چالاکی خراون و رێکخراوی تیرۆریستی ژمارەیەک لە خانەوادەکانیانی بە 'خانەوادەی شکۆدار' لەقەڵەم داون. هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە".

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ١٨٠ پۆلیس بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە و تۆمەتباران لە هەڵبژاردنی یەکە کارگێڕییە خۆجێیەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ دەستیان بە کار کردووە لە گەورەشارەوانیی مێرسین و بەردەوام بوون لە کارەکانیان.

 

AA





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad