English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پله‌ی نزیكه‌ی چوار هه‌زار كارمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ و پله‌دار به‌رز كرایه‌وه‌
2022-09-15 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

میران بەکر، بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگه، بە فەرمانی ژمارە 16643 لە رۆژی 11/9/2022 خشتەی ئەیلوولی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگەو پلەدار 3976 کەس پلەکانیان بەرزکرایەوە. هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت گوزارشت لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی نۆیەم پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردووەتەوەو ساڵانەش بەبێ دواکەوتن لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلوول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە، دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی 2018-2019، بڕیارە لەمەودوا بەپێی بڕیاری یاساو رێنماییە کارپێکراوەکان پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە چووەتە سەر ئاراستەی دروستی خۆی و  بەبێ دواکەوتن پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە".





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad