English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمیرەی گشتی رێوڕەسمی کۆتایی خولی لۆجستی و شێوازی کۆگاکردن بەڕێوەچوو
2022-09-15 [12:33 PM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی عەمید رەفعەت بەرێوەبەری میرەی گشتی و عەقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەر و بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ سان بۆرن بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی کۆتایی خولی لۆجستی و شێوازی کۆگاکردنی کۆگاکان( خزن المخازن) بەڕێوەچوو.

خولەکە، بۆماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، کەدوو هەفتە بۆ ئەفسەران بوو تیایدا ٧ ئەفسەر لە لیواکانی ١ و ٢ی پیادەی وەزارەت بەسداربوون، دوو هەفتەش بۆ کارمەندان بوو، کە ٨ پێشمەرگە لە هێزەکانی پشتیوانی یەک بەشداریان تێداکرد.
لەوماوەی خولەکەدا، بەشداربووان مەشق و راهێنانیان پێکرا لەبارەی چۆنیەتی کۆگا کردنی کەل و پەلەکان لەناو کۆگاکاندا و جێبەجێکردنی رێکار و ئەرکە سەربازییەکان لەو بوارەدا، بۆ ئەم مەبەستە زانیاری پێویستیان پێدرا.

لەکۆتایشدا، لەلایەن ئامادەبووانەوە بڕوانامە بەسەر ئەفسەران و پێشمەرگە بەشداربووەکاندا دابەشکرا.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad