English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر.. جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك
2022-09-15 [12:38 PM]

ZNA-هەولێر


جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە كەرتی هەشتی حەسارۆك بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

شایەنی باسە، ڕۆژی یەكشەممە 21/8/2022 بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقامێكی 60مەتری و ئاوەڕۆ بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك بە گوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای گەلیاوە واژوو كرا و پرۆژەی دروستكردنی شەقامە 60مەترییەكە و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك كەوتە بواری جێبەجێكردن و هەر هەمان ڕۆژ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خاوەنزەوییەكانی 8ی حەسارۆكی دا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە ئەو گەڕەكە، چووە بواری جێبەجێكردنەوە و خزمەتگوزارییەكی زۆر باش لە 8ی حەسارۆك جێبەجێ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad