English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: لە دوای مانگی موحەڕەم دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەکاتەوە
2022-09-15 [04:49 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەكرێت لە دوای مانگی موحەڕەمەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ بكەنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسییەی كە هەیە لە عێراق.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێشبینی ئەوە دەكرێت كە لە دوای موحەڕەم دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ بكاتەوە، بەڵام ئەگەر دانیشتنەكان دەست پێبكاتەوە سەرەتا بۆ دیاریكردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران ناكرێت، بەڵكوو دانیشتنەكانی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە و جوڵەش هەیە لەنێوان حزبەكان بۆ ئەو مەبەستە هەروەك لەم چەند رۆژەی رابردوو سەرۆكی پەرلەمان سەردانی هەولێری كرد، بۆیە ئەو جوڵە سیاسییە هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێكەوتنێك بۆ ئەوەی هیچ نەبێت دەرچەیەك بدۆزێتەوە بۆ دەرچون لەو چەقبەستووی سیاسی كە هەیە و پرۆسەی سیاسی بكەوێتەوە سەر ڕەوڕەوی خۆی.


ھەروەھا یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەگەر مەبەست و ئامانجێكیش هەبێت كە پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، ئەوا تاكوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ نەكاتەوە ئەوەشیان ناكرێت، چونكە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بەپێی دەستوور خۆی هەڵوەشێنێتەوە واتا بەدەنگی ئەندامەكانی، بۆیە هەموو هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی دانیشتەكانی پەرلەمان دەست پێ بكەنەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad