English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێسکی زیادە ده‌بێته‌ مه‌ترسی لەسەر مروف
2022-09-16 [08:29 AM]

ZNA:هەولێر


یه‌كێك له‌ نه‌خۆشیه‌كانی ئێسك بریتیه‌ له‌ دروست بوونی ئێسكی زیاده‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌شه‌ی نا ئاسایی كركراگه‌ له‌ كۆتایی ئێسكه‌كان روو ده‌دات و گه‌وره‌ ده‌بێت و وه‌كو گرێ ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌خۆش هه‌ستی پێ ده‌كات و هه‌ندێك جار ئازاری ده‌بێت.

(د. ئامانج گه‌ردی – پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك و شكان) له‌ باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ له‌ ته‌مه‌نی (10 – 20) ساڵی بڵاوه‌ده‌بێت، زۆربه‌ی جار له‌ كۆتایی ئێسكی ران یان سه‌ره‌تای ئێسكی قاچ دروست ده‌بێت واته‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌ژنۆ، به‌ڵام له‌ هه‌موو ئێسكێكی له‌ش ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه‌".

لەسه‌ر جۆره‌كانی د. ئامانج گه‌ردی ده‌ڵێت" ئه‌م نه‌خۆشیه‌ سێ جۆری هه‌یه‌ كه‌ زیاترینیان جۆری یه‌كه‌مه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ یه‌ك ئێسكی زیاده‌ له‌ یه‌ك شوێنی له‌ش، نه‌خۆشیه‌كه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی نیه‌ له‌ (1%) ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌یه‌ بۆ شێرپه‌نجه‌،چاره‌سه‌ركردنی له‌سه‌ره‌تا ته‌نها بریتیه‌ له‌ موتابه‌عه‌كردن هه‌ر چه‌ند مانگێك یه‌كجار، له‌ چه‌ند حاڵه‌تێك پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لاببردرێت ئه‌وانیش كاتێك نه‌خۆش تووشی ئازار ده‌بێت به‌ هۆی گه‌وره‌یی گرێیه‌كه‌ یاخود گرێیه‌كه‌ قه‌باره‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌وره‌بوون بروات و مه‌ترسی گۆڕانی شێرپه‌نجه‌یی لێ بكرێت، له‌ دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت پشكنینی بۆ بكرێت بۆ دلنیابوونه‌وه‌،جۆری دووهه‌م و سێهه‌م به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ له‌ چه‌ندین ئێسكی له‌ش ئه‌م گرێیه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری گۆڕانی بۆ گرێی شێرپه‌نجه‌یی زیاتره‌ بۆیه‌ ده‌بێت زووتر چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیهمال نه‌كرێت".





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad