English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
#پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ #وەزیری #پێشمەرگەوە
2022-09-16 [06:22 AM]

#پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ وەزیری پێشمەرگەوە


 

خەمبارو نیگەرانین بە هەواڵی  ژیانئاوایی فەرماندەی  ماندوونەناس و تێکۆشەر (عەقید / سابیر جومعە ئاکرەیی) ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتمان، کە بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی سپارد. 
‎ پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و ‎بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین. 
 ‎له‌ پەروەردگاری میهرەبانمان داوایە  كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆی و ئارامی و سەبووری هەموو لایەک بداتەوە.
شیفای بەپەلەو خێراش بۆ هاوژین و منداڵەکانی دەخوازین.
وێڕای لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتمان، خۆشبەختانە هەر زوو تاوانبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا، داوا دەکەین هەرچی زووە، رێوشوێنی یاسایی لە دادگا بەرامبەر بگیرێتە بەر و لە هەمبەر خوێنی بەناحەق رژاوی عەقید سابیر ئاکرەیی، سزای خۆی وەربگرێت. 

شۆڕش ئیسماعیل 
وەزیری پێشمەرگە





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad