English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژه‌رانی پزیشكی: ته‌نیا له‌ پشكنینێکی خوێندا ده‌توانین په‌نجا جۆری شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان بكەین
2022-09-16 [06:58 AM]

ZNA:هەولێر


توێژه‌رانی پزیشكی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن: ته‌نیا له‌ پشكنینی خوێندا ده‌توانرێت په‌نجا جۆری شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

توێژه‌رانی سه‌نته‌ری "میمۆریال سلۆن كیترینگ" بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌ نیویۆرك، به‌م دواییانه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌ باره‌ی پشكنینی "گالێری" كردووه‌، كه‌ ته‌نیا به‌ به‌كارهێنانی یه‌ك شه‌بكه‌ ده‌توانرێت ئه‌و ئاماژانه‌ له‌ زۆر جۆری شێرپه‌نجه‌وه‌ ده‌رده‌چن ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و سییه‌كان و گورچیله‌.

توێژه‌ره‌كان توانیان سه‌ركه‌وتووانه‌ 35 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ بدۆزنه‌وه‌ و 57 حاڵه‌تیشیان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستنیشان كرد.

به‌ گوێره‌ی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ تێستی گالێری ده‌توانرێت ئومێدی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنرێت بۆ ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌كان، كه‌ ئێستا ناتوانرێت ده‌ستنیشان بكرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ بگاته‌ قۆناغێكی پێشكه‌توو.

وتیشیان ئه‌نجامه‌كان زۆر باشن، به‌ڵام هێشتا ده‌بێت به‌ دوای ورده‌كاری زیاتر بگه‌ڕێین. رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێستی "گالێری" ئێستا هه‌ر پارچه‌یه‌كی به‌ 949 دۆلار ده‌ست ده‌كه‌وێت.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad