English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی بلومبێرگ: کەسێکی هیندی ده‌بێته‌ دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان
2022-09-17 [06:25 AM]

ZNA:هەولێر


ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گوتام ئادانی، خاوه‌نكاری هیندی له‌دوای ئیلۆن ماسك بووه‌ته‌ دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان.

به‌پێی دواهه‌مین ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهان، ئه‌و خاوه‌نكاره‌ هیندییه‌ چووه‌ته‌ پله‌ی دووه‌م به‌ سه‌رمایه‌ی 146.9 ملیار دۆلار، كه‌ ته‌نها ئیلۆن ماسك سه‌رمایه‌كه‌ی له‌و زیاتره‌، ده‌گاته‌ 260 ملیار دۆلار.

هه‌روه‌ها جێف بیزوس، خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهان به‌ سه‌رمایه‌ی 145.8 ملیار دۆلار، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ بۆرسه‌ی نیویۆرك، كه‌ كۆمپانیای ئه‌مازۆنیش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی 26% به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئادانی سوودی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی وه‌رگرتووه‌ به‌ناوی "ئادانی ئینته‌رپرایسس"، كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركرد له‌وه‌تی ساڵی 2020، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشته‌ سه‌د هێنده‌ی به‌های پێشووی.

مانگی شوبات/فێبرایه‌ی رابردوو، گوتام ئادانی بووه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی ئاسیا و پێش خاوه‌نكاری وڵاته‌كه‌ی "موكیش" كه‌وت، دوای دوو مانگیش چووه‌ ریزی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی جیهان كه‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلارن و پاشانیش، پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ بیل گه‌یتس و بێرنار ئه‌رنۆی فه‌ره‌نسی كه‌وت.

ئادانی ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان وازی له‌ خوێندن هێنا بۆ كاركردن له‌ بواری پیشه‌سازی ئه‌ڵماس له‌ شاری مۆمبای، دواتریش رووی كرده‌ بازرگانیكردن له‌ بواره‌كانی كانی خه‌ڵووز و كاركردن له‌ به‌نده‌ره‌كان. ئێستاش خاوه‌نی گروپێك كۆمپانیایه‌ و له‌ بواره‌كانی دامه‌زراندن و به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك و دابه‌شكردنی گاز كارده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad