English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو هەنگاو بە هەنگاو دەستیپێکردەوە
2022-09-17 [06:36 AM]

ZNA:هەولێر


کۆمپانیای نەوتی بەسرە دەڵێت، دوای نەهێشتنی دزەکردنی نەوتی خاو لە سیستمی کۆگاکانی نەوتی زیادە لە بەندەری نەوت لە بەسرە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو هەنگاو بە هەنگاو دەستیپێکردەوە.

کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەمڕۆ هەینی 16/9/2022 لە روونکردنەوەیەکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، دەڵێت: "تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان دزەکردنی نەوتی خاویان لە سیستمی کۆگاکانی نەوتی زیادە لە بەندەری نەوتی بەسرە چارە کرد".

کۆمپانیاکە دەشڵێت: "دوای ئەم چارەکردنە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو هەنگاو بە هەنگاو دەستیپێکردەوە؛ بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوەکە، هەناردەکردنی نەوتی خاو بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە".

کۆمپانیای نەوتی بەسرە دڵنیایی دەدات کە "پرۆسەی بارکردن و هەناردەکردنی نەوتی خاو بە کەشتییە بچووکەکان نەوەستاوە و وەکو ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە، بەڕێوەدەچێت".





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad