English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤلادیمێر پۆتین ئامانجی هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا ئاشكراكرد
2022-09-17 [08:29 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی روسیا ئاشكرای دەكات، ئامانجی سەرەکی روسیا  لە جەنگی ئۆکرانیا رزگارکردنی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی دۆنباسە و دەشڵێت، "ئەوەی لە ئۆکرانیا هەیە بەشێکی کەمی سوپاکەمانە."

 

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ گۆرانکارییەکیان لە پلان و ئامانجی جەنگی ئۆکرانیادا نەکردووە و ئامانجیان رزگارکردنی هەرێمی دۆنباسە، گوتیشی، سەرەڕای هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا روسیا بەردەوام دەبێت لە جەنگ.

سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، روسیا تا ئێستا هەموو هێزی سوپاکەی بەکار نەهێناوە و بە هەموو سوپاکەیەوە شەڕ ناکات، بەڵکو ئەوەی لە ئۆکرانیا هەیە بەشێکی کەمی هێزەکەیانە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادە نیە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و لەپێش دەستپێکردنی هێرشەکانیەوە بۆ سەر ئۆکرانیا روسیا باسی لە دابینکردنی ئاسایشی بۆ روسیا دەکرد، بەڵام هیچ کەس قسەکانی روسیای بە هەند وەرنەگرت.

 

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad