English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ پاڵاوگەی نەوتی ڕووسیا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌كرێت
2022-09-17 [09:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی هەینی به‌رپرسان ڕایانگەیاند، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی وزە، ئەڵمانیا سێ پاڵاوگەی نەوت کە ڕووسیا خاوەندارێتیان دەکات لەو وڵاتە کۆنترۆڵ دەکات، پێش ئەوەی گەمارۆی نەوتی ڕووسیا لە ساڵی داهاتوودا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وەزارەتی ئابووری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو کۆمپانیای لاوەکی زەبەلاحی نەوتی ڕووسی ڕۆسنفت-ڕۆسنەفت دویچلاند گامبیچ و ئار ئێن پاڵاوتینگ و بە بازاڕکردنی جی ئێم بی ئێچ - لەلایەن ئاژانسی تۆڕی فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەبرێن.

لە ئەنجامدا ئاژانسەکە کۆنترۆڵی پشکەکانی کۆمپانیاکان دەکات لە پاڵاوگەی بی سی شوێدت و میروو و بایرنویل کە دەکەونە ڕۆژهەڵات و باشووری ئەڵمانیا.

سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز گوتی: ئەمە بڕیارێکی دوورمەودای سیاسەتی وزەیە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان “ئێمە لە مێژە دەزانین کە ڕووسیا ئیتر دابینکەرێکی متمانەپێکراو نییە بۆ وزە.”

شۆڵز، گوتیشی "بڕیارەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە کە ئەڵمانیا لە ماوە مامناوەند و درێژخایەنەکانیشدا نەوت دابین بکات" "ئەمە بە تایبەتی بۆ پاڵاوگەی شویدت ڕاستە."

ئەم دامەزراوەیە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دابین دەکات، لەنێویاندا بەرلین.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، کۆمپانیای رۆسنەفت نزیکەی 12%ی توانای پاڵاوتنی نەوتی ئەڵمانیا پێکدەهێنێت، مانگانە بە بەهای چەند سەد ملیۆن یۆرۆ (دۆلار) نەوت هاوردە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی دابینکردنی وزە و لە سەرەتادا بڕیاربوو بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad