English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار رێگا هەن سوودێکی باشیان هەیە بۆ پاکردنەوەی گەدە
2022-09-17 [11:22 AM]

ZNA:هەولێر


بەپێی راپۆرێکی تەندروستی ماڵپەڕی healthshots، ئەم چوار رێگەیە سوودیان بۆ پاکردنەوەی گەدە هەیە،

بەم جۆرە:

١.چای گیایی:

کوپێک لە چای گیایی دەتوانێت کارکردنی سیستمی هەرس پەرە پێبدات و گەدە و ریخۆڵە پاک بکاتەوە و پارێزگاری لە قەبزی بکات.

٢. ئاوی گەرم:

ئەمە سادەترین رێگە بۆ پاکردنەوەی هەناو، خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم چووستی زیاد دەکات و مادە ژەهراوییەکان لە جەستە دەکاتە دەرەوە، سروشتیترین و ئاسانترین رێگەیە بۆ پاکردنەوەی گەدە و باشترکردنی جوڵەی ریخۆڵە.

٣.خواردنە ترشکراوەکان:

ئەو خواردنانە بخەرە ناو ژەمە خۆراکییەکانتەوە، ئەوانە سەرچاویەکی سروشتی بەکتریایی پرۆبایۆتیکن پەرە بە تەندروستی هەناو دەدەن، هەروەها جوڵەی ریخۆڵە باشتر دەکەن،قەبزی ناهێڵن و کێشەکانی تری گەدە کۆتایی پێدەهێنن.

٤. ماددە ریشاڵییەکان:

ماددە ریشاڵییەکان بە چارەسەری یەکەم دادەنرێن بۆ کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، پسپۆڕانی خۆراک هەمیشە ئامۆژاری وەرگرتنی ماددە ریشاڵییەکان دەکەن بۆ پاکردنەوەی سیستیمی هەرس، چونکە مادە ژەهراویەکان دەکەنە دەرەوە و لە قەبزی دەتپارێزن، سەرچاوی دەستکەوتنیان وەک( دانەوێڵەی تەواو، میوە، سەوزە، چەرەسات).





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad