English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی زەنگی یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی ئایینی لێدا
2022-09-17 [11:57 AM]

ZNA_ هەولێر


 

د. پشتیوان سادق : وێڕای پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە خوێندن لە قوتابخانە ئاینییەکان، ھەموو پێداویستییەکانی خوێندنی ئایینی دابین دەکەین 

ئەمڕۆ شەممە ١٧ ئەیلول ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەپەیمانگای ئەزھەر یەکەمین زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی تازەی ٢٠٢٢ ⁄ ٢٠٢٣ لێدا، لەوتەیەکدا پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی ئازیزو کەس وکاری قوتابیان و مامۆستایان کرد، پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی  بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی خوێندن دووپاتکردەوە و جاختی لەبەھێزکردنی بواری زانستی و ئەکادیمی پرۆسەکە کردەوە.
دواتر ژمارەیەک قوتابخانەی تری ئایینی بەسەرکردوەو بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی ئاراستە قوتابیان  و مامۆستایان کرد .

جێگەی ئاماژەیە قوتابخانە ئاینییەکان ژمارەیان( ٢١) قوتابخانەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەیان بۆسەر وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەمین ڕۆژی ساڵی خوێندنی تێدا دەستپێکرد .





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad