English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئێران و ڕووسیا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ كرد
2022-09-17 [12:39 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕه‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی هاوکاریی ئابووری، ترانزێت و بانکیی نێوان ئێران و ڕووسیا وتی: هاوکاریی ئابووریی تاران و مۆسکۆ بۆ دوو نه‌ته‌وه‌ و وڵاتی ناوچه‌که‌ش سوودی دەبێت.

سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ئێران و ڕووسیا له‌ سه‌مه‌رقه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و به‌ تێڕوانینێكی وورد له‌ بواری هاوكاریی ئابووری، ئاماژه‌یان به‌ پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات کرد، به‌ تایبه‌ت لە بوارەکانی گواستنەوەی بانکی و وشکانی و دەریایی گومرگ و وزە.

سەرۆکی ئێران هاوکاری ئابووری تاران و مۆسکۆی بەسوود بۆ هەردوو نەتەوە و وڵاتانی ناوچەکەش لەقەڵەمدا و داوای هەڵسەنگاند و پێداچوونەوەی بە لایەنە جۆربەجۆرەکانی هاوکاری ئابووری، ترانزێت و بانکی نێوان هەردوو وڵاتدا کرد.

ڕەئیسی وێڕای ئاماژەدا بە سیاسەتە فراوانخوازەکانی ناتۆ، باسی لە پێشهاتەکانی قەفقاز کرد و وتی: هەر گۆڕانکارییەک لە ژیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا کارێکی ناسەقامگیرکەر و قبووڵنەکراوە.

ڕەئیسی هەڵەی ئەمریکییەکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆدا، وەبیرهێنایەوە  و ڕوونیکردەوە: ئەمریکا پێی وایە هەر وڵاتێک سزا بدات ئەو حکوومەت و میللەتە ڕادەگرێت، بەڵام ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە، چوونکە بە کردەوە ئەوان خۆیان سنووردار کردووە.

هەر لەم دیدارەدا پووتین هەڵوێستی ڕووسیا و ئێرانی بە نزیک و هەماهەنگ هەڵسەنگاند و ئاماژەشی دا بە مەترسیی زیادەڕۆییەکانی ناتۆ وتی: هەڕەشەکانی ناتۆ تەنیا لە ئەورووپا سنووردار نین، بەڵکوو وڵاتانی دیکەی جیهانیش دەگرێتەوە.

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردەوە که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سکه‌وتی باشی له‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوودا به‌ده‌ستهێناوه‌ و زیادی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌م بوارانه‌دا پێکەوە هاوکاری بکەین.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad