English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌
2022-09-17 [02:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 وەزارەتی دارایی، بڕیارێکی بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی پێکەوەیی به‌شێكی فەرمانبەران لە دەوامی فەرمی دەردەکات.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێك، کە لە 14ی9ی 2022دەرچووە و کۆپییەکی دەست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس) کەوتووە و نووسراوەکەش بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی نێردراوە، تیایدا جەخت لە بڕیارێک کراوەتەوە.

لە نووسراوەکەی داراییدا هاتووە: "نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی نزیکی پلە یەکی خۆی (هاوسەر، دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ و کچ) لە یەک فەرمانگە پێکەوە بن و پێکەوە دەوام بکەن".

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ چەند ناونیشانێک ئاساییە ئەو کەسانە لە یەک فەرمانگەش پێکەوە بن، هاتووە: " فەرمانبەرانی خزمەتگوار (پاشەوان، پاککەرەوە، چایەچی، پۆستەبەر، باغەوان، شۆفێر) ئەگەر کەسی یەکەمیشیان لە یەک فەرمانگە بێ ئاساییە".

وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە، کە دەبێ فەرمانگەکانی وەزارتەکە ناوەڕۆکی بڕیارەکە و گشتاندنەکە جێبەجێ بکەن، ئەوەش هاتووە: " دەبێت بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی بۆ جێبەجێکردنی ئەو گشتاندنە و نووسراوەکە، لیژنە پێک بهێنن و تا پێش کۆتایی ساڵ لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە".





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad