English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی
2022-09-17 [04:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ولڤەرهامپتۆن میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

 

هەر لە سەرەتادا سیتیزن ئاستێکی باشی پێشکەشکرد و توانی لە خولەکەکانی 1 و 16 دوو گۆڵ لەڕێگەی هەریەکە لە گریلیش و هالاند تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایهات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 69 جارێکی تر سیتی گۆڵێکی تری لەلایەن فۆدینەوە تۆمارکرد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا. 

 

دوای ئەم بردنەوەیە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی لەپێشەنگی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad