English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆک... کەسێک لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگار کرا
2022-09-17 [04:58 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە، کەسێک هەوڵی خۆکوشتنی لەناو بەنداوی دهۆک دا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەرگریی شارستانی ڕزگار کرا.

مقه‌دەم بێوار عه‌بدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ١٧ی٩ی٢٠٢٢ ئاگادار کراینەوە، کە کەسێک بە ناوی (ع.ر.ع) کە تەمەنی ٣٤ ساڵ بووە‌ و خەڵکی ناحیەی دێرالووکی سەر بە قەزای ئامێدییە، هەوڵی خۆخنکاندن دەدات لە بەنداوی دهۆک، هەرزوو تیمەکانمان بۆ ڕزگارکردنی لە بەنداوەکە ئامادە بوون".

ھەروەھا مقه‌دەم بێوار عه‌بدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو کەسە هەوڵی داوە خۆی لە ئاوی بەنداوی دهۆک بخنکێنێت، بەڵام لەلایەن بەرگریی شارستانی ڕزگار کرا و ڕادەستی پۆلیسی دهۆک کرا، ئێستا ڕەوشی تەندروستی باش و جێگیرە.


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad