English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حما خه‌لیل: هێندێک لایەن لە مووسڵ کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژی پێکهاتەکان
2022-09-17 [05:11 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبەکانی نەینەوا لە لێدوانێکیدا دەڵێت، 85٪ی خەڵکی مووسڵ عەرەبن، ئەوە ڕوانگەیەکی شۆڤێنیستییە دژی پێکهاتەکانی مووسڵ، چونکە ڕاست نییە و ڕێژەی عەرەب زۆر کەمترە.

مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەترسی لەسەر پێکهاتەکانی مووسڵ بەگشتی هەیە، ئەم بۆچوونە هزری شۆڤێنیی ڕژێمی دیکتاتۆری وەبیر ئێمە دێنێتەوە کە ساڵی 2003 ڕووخا، لەو سەردەمەشدا حکوومەتی دیکتاتۆریی سەدام حسێن دانی بە مافی پێکهاتەکاندا نەدەنا و هەموو پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوایان لادا.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: دەشتی نەینەوا دەڤەرێکە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی وەکوو ئێزدی و موسڵمان و مەسیحی و عەرەب و تورکمان و شەبەکی تێدایە، کەچی ئێستاش هێندێک پەرلەمانتار ئەو هزرە شۆڤێنییە بەکار دێنن، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت کە ڕێژەی عەرەبی مووسڵ 85٪ بێت، کەواتە ئاخۆ ڕێژەی کوردی ئێزدی و شەبەک و موسڵمان و مەسیحی و تورکمان هەموویان 15٪ـە لەڕاستیدا ئەوە هزری شۆڤێنیی هێندێک عەرەبە کە ڕاستیی پێکهاتەکان لە پارێزگای نەینەوا دەشارنەوە.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: بەپێی ئامارێکی کە لەبەردەستە ڕێژەی عەرەب لە پارێزگای مووسڵ 55٪ و ئەو بەیاننامانەی دەردەکرێن تەعبیر لە ڕای هەموو عەرەبەکان ناکەن و بۆچوونی کۆمەڵێک لایەنە کە بۆ مەرامی سیاسی بەکاری دێنن.

ھەروەھا مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەگەر ڕێژەی عەرەب 85٪ بێت، کەواتە بۆچی قەت نەماندیتووە ڕێژەی کورسییەکانی عەرەب لە مووسڵ بەپێی ئەو ڕێژەیە بێت لە پەرلەمانی عێراق، نەتەوەی کورد لە هەڵبژاردنی ساڵی 2003ـوە هەمیشە ە 33٪ی کورسییەکانی مووسڵ لە پەرلەمانی عێراقی بەدەست هێناوە، ھەروەھا شەبەک و تورکمان دەگەنە 10٪ و پێکهاتەکانی دیکەی مووسڵ دەگەنە 5٪، ئەمە ڕاستیی پێکهاتەکانی مووسڵە و دەشتی نەینەوا دەڤەرێکە هەموو جۆرە ئایین و نەتەوەیەکی تێدایە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad