English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هه‌ولێر: "هەوڵدەدەین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن"
2022-09-17 [09:25 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2022.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەچوارچێوەی کۆنفرانسی لافاوی هەولێر، لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ لافاوه‌كانی ساڵی رابردووی شاری هه‌ولێر زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هاوكاریكران له‌و كه‌مپینه‌ی راگه‌یه‌ندرابوو به‌ پاڵشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كان به‌ كه‌رتی گشتی كه‌وت، وه‌كو تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان و داموده‌زگا گشتییه‌كانی دیكه‌، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم چاككرانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ئومێد خۆشناو، گوتی: پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه‌ (ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هەوڵدەدەین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad