English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆ لاین کارا کرا
2022-09-18 [07:19 AM]

ZNA-هەولێر


لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکان کارا دەکرێت، بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵاش، لە سەدا 100ی ئەو قوتابیانەی لە رێگەی زانکۆ لاینەوە فۆرم بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕدەکەنەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.

دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە (17ی ئەیلوولی 2022) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گووتی "لە سبەینێوە سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت"، ئەمڕۆ بە فەرمی سیستەمەکە کارا کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارا دەبێت و وەزیری خوێندنی باڵا داوادەکات، قوتابیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.

بۆ چوونە ناو وێبسایتی زانکۆلاین کلیک لەم بەستەرە بکە..





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad