English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەستپێدەکات
2022-09-18 [07:19 AM]

ZNA-هەولێر


رێکارەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر واژۆ بکرێت و لە سلێمانیش چاوەڕێی دیارکردنی زەویین.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر دەستمان پێکردووە و وەبەرهێنەر و زەوی دەسنیشان کراوە و نرخ و قیستی یەکەکان دیارکراون".

گوتیشی: "هەموو فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆکانمان ئاگادار کردونەتەوە پەلە بکەن لە دەستنیشانکردنی زەوی و وەبەرهێنەرەکان".

سەبارەت بە دیارکردنی نرخی یەکەکان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهبێنەران ئاماژەی بەوەشکرد: "لە هەولێر نرخێکمان وەرگرتووە زۆرباشە و بڕی پارەی پێشەکی و قیستی مانگانەی کەمە، هەروەها ماوەکەی درێژخایەنە و 15 ساڵە".

راشیگەیاند: "هەفتەی داهاتوو لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر واژۆ دەکرێت و لە سلێمانیش خەریکی دابینکردنی زەویین، لیژنەیەک لە پارێزگا پێکهێنراوە".

بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە لە رێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونیش ئاشکرای کردووە، یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر سوودمەند نەبوونە.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad