English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی باڵای پێشوو: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی سەدر ڕازی نەكەن جارێكی تر ئالۆزی دروست دەبێتەوە
2022-09-18 [08:49 AM]

​ZNA – هەولێر


گەر دوای کۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن، لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، سەدر ڕازی نەکەن و بیانەوێت پەراوێزی بخەن، دۆخی عێراق جارێکی تر ڕوو لە ئاڵۆزی دەکاتەوە، ئەمە گوتەی راوێژکارێکی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراقە.

رۆژی شەممە،17-9-2022،  سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، گەر نوری مالیکی و هاوبەشەکانی نەگەنە سیغەیەک بۆ رێککەوتن لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، بە شێوەیەک ڕەوتی سەدر ڕازی بکەن، ئەوا دوای چلەی ئیمام حسێن، دۆخی عێراق بەرەو خراپی دەڕوات.

مەحمود گوتیشی، دۆخی عێراق بە دوو ئاراستە دەڕوات، ئاراستەیەکیان تشرینیەکان و ئاراستەکەی تر رەوتی سەدر، هەروەها دۆخەکە بۆ کورد هیوا بەخش نییە، چونکە لایەنەکان کار بۆ رێککەوتن لەسەر پۆست دەکەن، لەولاشەوە وڵاتانی هەرێمی پێچەوانەی خواستەکانی کورد دەستوەردان دەکەن، بێگومان ئەوەشی پرۆسەی سیاسی ئاراستە دەکات ئیرادەی هەرێمییە نەک ناوخۆیی.

راوێژکارەكەی پێشووی سەرۆک کۆمار دەشڵێت، سەدر لە یارییەکە نەکشاوەتەوە، هەموو جوڵەیەکی سەدر مانۆڕی سیاسییە.

ئەو روونیشی كردەوە، هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەڕێگەی پەرلەمانەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی پێشووی سەدر، پارتی و عەرەبی سونە، دۆخێکی نەخوازراو دروست دەکات، چونکە سەدر پەراوێزخستن قەبوڵ ناکات.

 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad