English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى مووچه‌خۆران گه‌ڕایه‌وه‌
2022-09-18 [09:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/9/2022، سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووه‌: "شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بە بۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی  2018 - 2019،  تایبەت بە هەردوو  یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی قارەمان دەکات".

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "هەنگاوەکانمان بەرەو بە دامەزراوەییکردنی سەربازییانە جێگەی خۆی گرتووە، بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دوا ناکەوێت".

بەپێى زانیارییه‌كان، سێ هه‌زار و 393 ئەفسەر لە یەکەکانی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و گاز پلەکانیان گەڕایەوە.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad