English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد شوكری: گەیاندنی غاز بە ماڵان لە رێگەی بۆرییەوە کارێکی جدییە و حکومەت هەنگاوی بۆ ناوە
2022-09-18 [09:21 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی گەیاندنی غاز بە ماڵان لە رێگەی بۆرییەوە کارێکی جدییە و حکومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ ناوە و دەشڵێت، "هەر پرۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوون پێویستە سیستمی دابەشکردنی غازی بە بۆری تێدابێت".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەی گەیاندی غاز بە ماڵان لە رێگەی بۆرییەوە پرۆژەیەکی جدییە و حکومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ ناوە.

شوكری گوتیشی: حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە غاز بە سیستەمی بۆری بگەیەنێتە ماڵی سەرجەم هاوڵاتییان و بۆ ئەم کارەش چەند کۆمپانیایەکی دەستنیشان کردووە کە پڕۆژەکە جێبەجێبکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم باسی لەوەشکرد، دروستکردنی عەمباری هەڵگرتنی غازی سروشتی کەلە پڕۆژەی گەیاندنی غاز بە ماڵان پێویستە کەوتووە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە زەوی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەستنیشان بکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە پرۆژە نوێیەکانی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون پێویستە سیستەمی دابەشکردنی غازیان تێدابێت و ئەمەش بەمەرج بۆیان دانراوە.

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad