English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"داعش" هەڕەشەی هەڵکشانی کردەوەکانی دەکات لە دژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە کوردییەکان لە سووریا
2022-09-18 [10:15 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" هەڕەشەی کرد بە هەڵکشانی کردەوەکانی لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە کوردییە هاوپەیمانەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان، ئەم هەڕەشە و هەڵکشانی کردەوەکانی "داعش" هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەڵمەتە ئەمنییە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە کوردییەکان لەنێو کەمپی هۆل ئەنجامی دەدەن بۆ ڕاوەدوونانی "داعش".

هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی ئەمنی لەنێو ئەو کەمپە هێرشەکانی "داعش" لە دەرەوەی کەمپەکە زیادی کرد، چاودێران پێیانوایە، هەڵکشانی هێرشەکانی "داعش" بۆ کەمکردنەوەی فشارە لەسەر کەمپەکە.
چاودێران ئەوەشیان خستە ڕوو، جۆر و شێوازی هێرشەکان کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" ئەنجامی دەدات بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی "داعش" سەرکەوتوو بووە لە قۆستنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە عێراق و سووریا و لە هەڕەشەیەکی ئەگەرییەوە گۆڕاوە بۆ مەترسییەکی لەناکاو.

جێی باسە، "داعش" لە ڕێگەی پۆستەوە هەڕەشەی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە کوردییەکان کرد بە ئەنجامدانی کردەوەی زیاتر وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو هەڵمەتە ئەمنییانە کە کەمپی هۆل دەکەنە ئامانج.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad