English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌ش دۆخی‌ جیاواز كه‌نابێت تییایدا (ئاو) بخۆیته‌وه‌
2022-09-18 [11:26 AM]

ZNA:هەولێر


ئاو خواردنه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ كات كارێكی‌ باشه‌و ته‌ندروسته‌، به‌ڵام هه‌ندێك كات هه‌یه‌ پێویست ناكات ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ زیانی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ نابێت ئاوی‌ تێدا بخۆیته‌وه‌.
یەک: ڕاسته‌وخۆ پاش چوونه‌ ناو جێگا، له‌كاتی‌ خه‌و گورچیله‌ سست ده‌بێت بۆیه‌ ناتوانێت به‌باشی‌ ئاوه‌كه‌ بپاڵێوێت و خواردنه‌وه‌ی‌ باش نییه‌، كه‌ به‌یانیان هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و روخسارت ده‌ئاوسێت.
دوو: له‌كاتی‌ وه‌رزش، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ وه‌رزش پله‌ی‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌ت به‌رزده‌بێته‌وه‌، خواردنی‌ ئاو له‌ناكاو دایده‌به‌زێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ر ئێشه‌و گێژبوون، بۆیه‌ به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان رێنمای‌ ده‌كرێین دوای‌ وه‌رزشه‌كه‌ ئاو بخۆینه‌وه‌.
سێ: ئه‌گه‌ر میزه‌كه‌ت هیچ ره‌نگی‌ نه‌بوو، مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوی‌ زۆر له‌جه‌سته‌تدایه‌و سۆدیۆم له‌جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌، ماوه‌یه‌ك ئاو مه‌خۆره‌وه‌.
چوار: له‌كاتی‌ خواردنی‌ توونی‌، كاتێك شتی‌ توون ده‌خۆیت نابێت ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ چونكه‌ زیاتری‌ ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانیت شیر بخۆیت.
پێنچ: له‌كاتی‌ نانخواردن، كاتێك نان ده‌خۆیت ئاو خواردنه‌وه‌ زیان به‌پرۆسه‌ی‌ هه‌زمكردن ده‌گه‌یه‌نێت و باش نییه‌.
شەش: ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئاوت زۆر خواردبویه‌وه‌، نابێت رۆژانه‌ له‌ڕێژه‌ی‌ پێویست زیاتر ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ زیانی‌ ده‌بێت بۆ گورچیله‌.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad