ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵی، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی مۆنزا.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە، یاریەکەی دۆڕاند بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات و لە خولەکی 40یشدا ئەنخێل دی ماریا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا مۆنزای خاوەن یاریگا لە خولەکی 74 لەڕێگەی یاریزان کریستیان گیتکایەر گۆڵێکی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، یۆڤانتۆس سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە و مۆنزاش یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە |