English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
2022-09-18 [05:04 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٩⁄١٨ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ''لە کاتی دەوامی ئاسایی قوتابییاندا لە قوتابخانەی سەرکەشی بنەڕەتیی تێکەلاو، ئەڵقەی پانکەیەک لە سەقفەوە پچڕاوە و بەر بووەتەوە سەر تەختەی دانیشتنی قوتابیان و دوو قوتابی زامدار بوون و دەستبەجێ لەلایەن دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە و کاری پێویستیان بۆ کرا و خۆشبەختانە تەندروستیان باشە''.

ڕوونیش کراوەتەوە: ''لە کاتێکدا کارگێڕیی قوتابخانەی ناوبراو لە پشووی ھاویندا نۆژەنکردنەوەی بۆ تەواوی پێداویستییەکانی قوتابخانەکە، بەتایبەتی لە ڕووی کارەباوە ئەنجام داوە، دوای ڕووداوەکە بە فەرمانی جەنابی وەزیری پەروەردە لێژنەیەکی بەدواداچوون بۆ ھۆکاری ڕووداوەکە پێک ھێندرا''.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad