English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک زۆر خواردنەوەی چا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکات
2022-09-18 [05:07 AM]

ZNA:هەولێر


توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە، زۆر خواردنەوەی چا بەلایەنی کەمەوە رۆژانە خواردنەوەی چوار کوپ چا، دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

بەگوێرەی توێژینەوەیەك کە رۆژنامەی "گاردیان" بڵاویکردووەتەوە، زانایان لە چین ئاشكرایانکردووە، خواردنەوەی چوار کوپ چا و زیاتر لە رۆژێکدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەڕێژەی ٪١٧ بۆماوەی ١٠ ساڵ کەمدەکاتەوە.

خیاینگ لی سەرپەرشتیاری سەرەکی لە زانکۆی ووهان بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە چین وتوویەتی، "ئەنجامەکانمان جێگەی سەرنجن چونکە دەریدەخەن خەڵك دەتوانن رۆژانە بە هەنگاوێكی ئاسانی وەك خواردنەوەی چوار کوپ چا مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کەمبکەنەوە".

توێژەران پەیوەندییەکی گرنگییان دۆزییەوە لەنێوان چای سەوز، رەش یان چینی لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

لەبارەی ئەو پرسیارەش کە هۆکار چییە چا پارێزگاری دەکات دژ بە نەخۆشی شەکرە، لی وتی، "دەکرێت پێکهاتەکانی ناو چا وەك بۆلیفینۆڵ ئاستی گلوکۆز لە خوێندا کەمبکەنەوە بەمەش مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە کەمتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad