English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی هەولێر: بەهۆی ئەو قەرەباڵخییەوە تەنیا مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو کەسانە نوێدەکەینەوە کە ماوەی مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە
2022-09-18 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، کە بەهۆی ئەو قەرەباڵخییەی کە رۆژانە لە بەشی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمە نوێیەکە هەیە، تەنیا مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو کەسانە نوێدەکەینەوە کە ماوەی مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە.

عەقید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگەۆسی راگەیاند: خەڵكێکی زۆر ئارەزووی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە بە سیستمە تازەکە، بەڵام ئێستا رۆژانە تەنیا مامەڵەی ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە دەیانەوێ مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەش ماوەی دوو هەفتە یان زیاتر دەبێت چاوەڕێ بکەن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر گووتی: ئێستا داخڵکردنی زانیارییەکانی هەر شۆفێرێک پێویستی بە ٣٠ خولەک هەیە کە لە رێگەی ١٢ کۆمپیوتەرەوە کارەکان ئەنجامدەدرێت. سیستمەکە هاوشێوەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییە و لەدەستی ئێمەدا نییە، بەڵام چەند زیاتر مۆڵەتەکان نوێبکرێنەوە، ئەوەندە قەرەباڵخی کەمتر دەبێتەوە.

هەروەها عەقید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگەۆس خستەروو، کە ئێستا کار بەم بڕیارە ناکرێت، نەوەک ساڵێک، ئەگەر کەسێک ٢٠ رۆژیشی مابێت بۆ بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی، بۆی نوێ ناکرێتەوە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad