ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵی، یانەی ڕۆما میوانداری ئاتلانتای کرد.
لە ئەنجامدا گورگەکانی ڕۆما لەنێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هاتن بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان یاریزان جۆرجیۆ سکالڤینی لە خولەکی 35ی تایمی یەکەم تۆماریکرد،
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 ناوبژیوانی یارییەکە جوزێ مۆرینیۆی بەکارتی سوور کردە دەرەوە.
دوای ئەم بردنەوەیە ئاتلانتا پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ، یانەی ڕۆماش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |