ZNA – هەولێر جۆرج کلۆنی، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، فێرگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی دادەمەزرێنێت.
فێرگەکە ئامانجی راهێنانی کاری دەرهێنانە بۆ منداڵان لە لۆس ئەنجل.
جۆرج کلۆنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێرگەکە رایگەیاند، کاتێک بیر لە ئەکتەرەکان دەکەیتەوە، هەست دەکەیت ئەوانە لە خوێندن دوورکەوتوونەتەوە بۆ ئەوەی لەو بوارە کار بکەن.
دوایین فیلمی ئەو ئەکتەرە بەناویTicket to Paradiseیە کە لەگەڵ جولیا رۆبێرتس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 724جار خوێندراوەتەوە |