English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگی: کاندیدی ئێمە لەلایەن کورد و سوننە قبووڵکراوە
2022-09-19 [08:16 AM]

ZNA-هەولێر


چوارچێوەی هەماهەنگی جەختدەکاتەوە، محەمەد شیاع سوودانی هێشتا کاندیدی ئەوانە بۆ سەرۆک وەزیران و لەلایەن کورد و سوننەشەوە قبووڵکراوە.

عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح، کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "محەمەد شیاع سوودانی، نوێنەرایەتی نێوماڵی شیعە دەکات بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران و لەلایەن کورد و سوننەش هەڵوێستی ئەرێنی هەیە و قبووڵکراوە".

گوتیشی "ئەگەری زۆر هەیە رۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە رووبدات، بە ئاراستەی دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا کە عێراق تێیکەوتووە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت".

ئەو پەرلەمانتارەی فەتح ئاماژەی بەوەشداوە "پێکهاتەی شیعە دەستێوەردانی لە کاندیدانی کورد و سوننە نەکردووە، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار، نابێت ئەوانیش دەستێوەردان لە کاندیدی شیعە بکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".

ئەمە لەکاتێکدایە لایەنەکانی بەشدار لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوەڕوانی تەواوبوونی چلەی ئیمام حوسێندا بوون، بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. ئەمەش دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، کە هەڵوەشاندنەوە ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad