English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ هێزی سه‌ربازی بۆ به‌رگریكردن له‌ وڵاتێك بجوڵێنێت
2022-09-19 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لە ئەگەری هێرشی سەربازیی چین بۆ سەر تایوان، واشنتۆن ڕاستەوخۆ بە هێزی سەربازی خۆی بەرگری لەو وڵاتە دەکات .

.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەلایەن کەناڵی 60 خولەکی کەناڵی” سی بی ئێس”ە وە کە ئایا هێزەکانی ئەمریکا بەرگری لە دوورگەی خۆبەڕێوەبەری تایوان دەکەن یان نا، بایدن وتی: “بەڵێ، لە ڕاستیدا ئەگەر هێرشێکی وەها بێت کە تایوان توانای بەرگری نەبێت “.

 

پاشان پرسیار لە سەرۆکی ئەمریکا کرا کە ئایا مەبەستت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی شەڕی ئۆکرانیا، ئەمجارەیان ژن و پیاوی ئەمریکی بەرگری لە دوورگەکە دەکەن ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەویش وەڵامی دایەوە: “بەڵێ”.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەنووسێت، ئەمجارەیان بایدن لە جاران راشکاوانەتر قسەی کردووە سەبارەت بەوەی کە چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە تایوان.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad