English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ بەرهەم هێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە
2022-09-19 [08:23 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 19-9-2022 لە كاتژمێر 6 بەیانی تاوەکو 6 ی  ئێوارە بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی خورمەڵە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم کە رۆژی یەکشەممە، 18-9-2022 بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو پرۆسەی چاکسازییەوە، گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.

هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە."

 

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad