English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکات
2022-09-19 [08:58 AM]

ZNA-هەولێر


 

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکات.

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات، كاتژمێر 10ی به‌یانیی رۆژی چوارشەممە 21/9/2022، ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20) و ماده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (52) و مادەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه‌ بێت:.

-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (78، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1 - پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)

3 - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق

بانگیهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان

 

بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان

 





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad