English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەباشووری موسڵ 10 چەكداری داعش و حەشدی شەعبی كوژران
2022-09-19 [09:13 AM]

ZNA – هەولێر


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەلێت، لە رووبەڕووبونەوەیەکی چەکداریدا لە باشووری موسڵ هەشت چەکداری داعش کوژران و دوو چەکداری حەشدی شەعبیش كوژران.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق  رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنیەكادا بۆ بنبڕکردنی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی حەزەر لەباشووری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ  شەر و پێكدادان دروست بوو.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، "لەکاتی رووبەڕووبوونەوەکەدا دوو چەکداری سەربە لیوای ٤٤ی حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون  و هەشت چەکداری داعشیش کوژران.

هەروەها یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندووەتەوە و هێزە هاوبەشەکانی عێراقیش توانیویانە رووبەڕووی ئەوانی دیکەیان ببنەوە."

 





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad