English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی حکوومەت لە بارەی مووچە و پڕۆژەکان ڕوونکردنەوە دەدات
2022-09-19 [09:45 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامی دەبێت و پارەبۆ پڕۆژەکانیش خەرج دەکرێ کە لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند:''حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەولێک دەدات بۆ رێکخستنەوەی خەرجی و داهاتی حکوومەت و رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و لەو پێناوەشدا هەنگاوی کرداری نراوە بۆ بەردەوامی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تەمویلکردنی پرۆژەکان و بەردەوامی دان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاونیشتمانیان".

جووتیار عادل ئاماژەی بەوەش دا:"بە پشتیوانی خوا و خەڵکی خۆمان، كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بێت و هەموو هه‌وڵێکی خۆشمان داوه‌ تاوەکو سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ین، کە لەپاڵ دابەشكردنی مووچە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەبووە و بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەست دا بووە لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چاکسازی لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و رێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی".

جووتیار عادل، ئاماژەی بەوەش كرد: " داهاتی حکوومەت لە داهاتی نەوتی و نا نەوتی و تەمویلی حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکهاتووە، بەڵام لەمساڵدا حکومەتی فیدراڵی تەنیا 400 ملیار دینارەکەی ناردووە و لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمیش دا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار و خەرجیش 49 تریلیۆن و 800 ملیار دینار بووە".

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad