English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەردی بناغەی پڕۆژەی دروست کردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک داندرا
2022-09-19 [11:37 AM]

ZNA-هەولێر


 

بە گوژمەی (١،٦٤٣،٧٧٥،٠٠٠) یەک ملیار و شەش سەد و چل و سێ ملیۆن و حەوت سەد و حەفتا و پێنج هەزار دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک جێبەجێ دەکرێت.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/١٩ بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر،بەرپرسی بەشی هونەری سەرۆکایەتیمان و بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج. بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک داندرا.

پرۆژەکە لە دوو بەش پێک دێت بەشی یەکەم(لە ١٠٠ مەتری تا ب.ئاو و ئاوەڕۆ) بە درێژی ٩٠٠ مەتر کە کاری  قەشت کردن و قیرتاوکردن بە چینی بایندەر لە خۆ دەگرێت.

بەشی دووەم(لە ب.ئاو و ئاوەڕۆ تا ١٢٠مەتری) دروست کردن و قیرتاوکردنی شەقام دەگرێتەوە بە درێژی ١٧٠٠ مەتر دووجا و پانییەکەی ٣٠ مەترەو هەموو بڕگەکان لە لەخۆ دەگرێت( خۆلکاری و TypeA, بەردی شکاو و کیربستۆن و پڕکردنەوەی شۆستە و دوورگەی ناوەند.

هاوکات پڕۆژەکە کاری قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر و بایندەر) دروست کردنی ئاوەڕۆی لوولەیش لە خۆ دەگرێت درێژییەکەی  ٢٠٠ مەتر دووجا (کە بۆری کۆنکریتی تیرە ٩٠ سم و ٧٥سم و هەروەها بۆری پۆلی ئەسیلینی تیرە٤٠سم  ٦ بار) لە خۆ دەگرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad