English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت
2022-09-19 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.   
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان،  لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە  19 ى 9 ى 2022، پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو و هه‌فته‌كانی پێشوو  2 تا 3 پله‌ نزم دەبنەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، دۆخی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 19- 9 - 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ (10 - 15) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە نزم دەبنەوە بە (2-3) پلە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.
مەوداى بینین / ( ٩ – 10 ) کم دەبێت .
سبەی 20- 9 - 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ پەلە هەور و نیمچە هەور دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س .
ئاراستەی با/ گۆڕاو
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 41 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 19- 9 - 2022

  •  




ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad