English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شه‌قامی كۆنی كه‌ركووك دانرا
2022-09-19 [04:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەم لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدان پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023، لەژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەی (دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک) دانرا کە بە گوژمەی 1 ملیار و 643 ملیۆن و 775 هەزار دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى پڕۆژەکە 150 ڕۆژە.

لەمبارەیەوە پارێزگارى هەولێر بۆ میدیاکان ڕایگەیاند "دڵنیایی بە هاووڵاتییانى خۆشەویستى شارەکەمان دەدەین ئەو پڕۆژە گرینگە کە لە دوو بەش پێکهاتووە و بەشی یەکەم لە شەقامى 100 مەتری تا بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێرە و بەشی دووەمیشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر تاکو شەقامى 120 مەترییە و هه‌ردوو شه‌قامى 100 مەترى و 120 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە، قۆناغى یەکەمه‌ و لە قۆناغى داهاتووماندا لە چوارچێوە پلان و بەرنامەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ساڵى ئایندە بەشی دیکەى ئەو شەقامەش دەستى پێ دەکرێت".

گوتیشى "لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، پشتیوان بەخودا بە پێى ئیمکانییاتى بەردەست ئامانجان ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەیه‌نین بە هەموو گوند و قەزا و ناحییە و ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە".

پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەم لە شەقامى 100 مەتری تا بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر بە درێژی 900م کاری قیرتاوکردن بە چینی بایندەر لەخۆ دەگرێت، بەشی دووەمیشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر تاکو شەقامى 120 مەترى، دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام دەگرێتەوە بە درێژی 1700م و هەموو بڕگەکان لە خۆ دەگرێت، ئەوە جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی بە درێژی 2000م.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad